ئەحمەد حاجی رەشید: بودجە لەمساڵدا ناچێتە پەرلەمان بەڵام موچەی هەرێم بەردەوام دێت

18/12/2019

نەوا-رۆژیار سیروان-سلێمانی 
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات "بەپێی یاسای 81ی دەستور، پێدەچێت عادل عەبدولمەهدی لەسەر كارەكەی بمێنێتەوە و نیازێك هەیە بۆ دروستكردنی حكومەتێكی ئینتیقالی".
ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی 2020 وتی "ئەمساڵ پرۆژەكە ناگاتە پەرلەمان تا حكومەت پێكنەهێنرێت، بەپێی یاسای دارایی وەك ساڵی پار موچە رەوانەی هەرێم دەكرێت و بەردەوام دەبێت".
وتیشی "پێدەچێت عادل عەبدولمەهدی لەسەر كارەكەی خۆی بمێنێتەوە، چونكە مادەی 81ی یاسای دەستور حكومەتێكی كاربەڕێكەر دەبێت و لەئێستادا نیاز هەیە حكومەتێكی ئینتیقالی دروست بكەن، بۆیە ماوەیەكی دەوێت لەسەر كارەكەی بەردەوام بێت تا ئەوكاتەی حكومەتێكی نوێ دروستدەكرێت".
پەرلەمانتارە كوردەكە باسی لەوەكرد، تائێستا ململانێیەك هەیە لەنێوان ئیرادەی هێزە سیاسییەكانی پێشوو لەگەڵ خواستی جەماوەر، كە ئەو هێزانە بەرگری دەكەن لەپێناو مانەوەدا، بەڵام بە بڕوای خۆی، ئەو هێزانە باش دەزانن ئەو بەرگرییە بێ هودەیە، چونكە دەبێت سیستەمی سیاسی لە عیراقدا بگۆڕدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group