نه‌وا-لاڤه كورده
گه‌شته ئاسمانییه‌كانی سلێمانی بۆ به‌غدا ئاساییه و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ری نه‌بووه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له هێرشێكی ئه‌مریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوژران، ده‌نگۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌ئارادابوو.
ده‌رباره‌ی گه‌شته‌كان له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه بۆ به‌غدا، تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاسایی بووه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوه، مه‌گه‌ر گه‌شته‌كانی وڵاتان له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه راگیرابن، یاخود هێڵی ئاسمانی گه‌شته‌كانی بۆ به‌غدا وه‌ستاندبێت، ئه‌گه‌رنا، له سلێمانییه‌وه گه‌شت بۆ به‌غدا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌بووه".