عەلی حەمە ساڵح: هیچ رێگایەك نیە بۆ گەڕانەوەی كۆتای توركمان

پێش 2 هەفتە

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، توركمانەكان نابێت گەشبین بن، چونكە هیچ رێگایەك نیە بۆ گەڕانەوەی كۆتای توركمان.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، نەمانی كۆتای توركمان غەدر نیە، دادپەروەرییە، زوڵمێك بو لە دەنگدەری كورد دەكرا ئێوە بە 194 دەنگ ببنە پەرلەمانتارو كوردێك بە 15 هەزار دەنگ، ئێمە دژی توركمان نین، دەمانەوێ یەكسان بین.
عەلی حەمە ساڵح دەشپرسێت، بۆ ئەگەر كەسێك دەنگ بە ئێوە بدات بەهای ئەو دەنگە سەد هێندی دەنگێك بێت بۆ ئێمە، سەرباری ئەوەش هەمو كورسیەكانتان خستە خزمەت پارتی، هەرگیز دوو پرۆژەتانمان نەدی بۆ بەرگری لە مافی توركمان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group