نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ یه‌كه‌م جار به زمانی فارسی تویتێكی كرد، پشتگیریی خۆی و ئیداره‌كه‌ی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران دوپاتده‌كاته‌وه و خۆپیشانده‌ران به ئازا و ئیلهامبه‌خش وه‌سفده‌كات.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویته‌ره‌وه به زمانی فارسی په‌یامێكی پشتگیری بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران ده‌نێرێت و ده‌ڵێت "بۆ گه‌لانی ئازا و زه‌حمه‌تكێشی ئێران، من له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونمه‌وه وه‌ك سه‌رۆك له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بووم و ئیداره‌كه‌شم له‌گه‌ڵتان ده‌بێت، له نزیكه‌وه چاودێریی خۆپیشاندانه‌كانی ئێوه ده‌كه‌ین، ئازایه‌تیتان ئیلهامبه‌خشه".
تویته‌كه‌ی ترامپ له كاتێكدایه دوێنێ ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان، چالاكوانان و خوێندكارانی زانكۆ له‌به‌رده‌م زانكۆكانی ئه‌میركه‌بیر و سه‌نعه‌تی شه‌ریف له تاران له دژی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه‌ی له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه خۆپیشاندانیان كرد و داوای دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد كه له خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه‌دا به‌شداربوون.