نه‌وا
له ئێران به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه 110 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ڤایرۆسه‌كه‌ش هه‌ڕه‌شه له شاری وانی باكوری كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی سه‌ر سنوری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.
له مانگی ئه‌یلوله‌وه و تا ئێستا له ئێران به هۆی ئه‌نفلۆنزای باڵنده و به‌رازه‌وه نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و 110 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شاری وانی باكوری كوردستان و ئه‌و شارانه‌ش دروستبوه، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار، كه سه‌ردانی وانیان كردبوو، سه‌ردانی پزیشكیان كردووه. له مانگی كانونی یه‌كه‌م و كانونی دووه‌مدا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س سه‌ردانی وانیان كردووه و داوای چاره‌سه‌ریان كردووه.
سه‌زه‌ر ئۆره‌چ هاسه‌رۆكی لقی وانی (سه‌س) له‌باره‌ی ئه‌و گرفته وتویه‌تی "به‌داخه‌وه ئه‌نفلۆنزای به‌راز و باڵنده له وانه‌وه له وڵات بڵاوده‌بێته‌وه، به پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌راز و باڵنده‌وه زۆر كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش له‌ژێر چاودێری پزیشكدان، پێویسته له ده‌روازه‌كاندا پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه سه‌ردانی وان ده‌كه‌ن".