نه‌وا- سه‌عید عه‌بدوڵڵا- هه‌ولێر
به‌هۆی دروستبوونی گرژی له ناو په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی تایبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی دانیشتنه‌كه بۆ ماوەیەكی كورت هه‌ڵگیرا.
په‌یامنێری نه‌وا رایگه‌یاند،له په‌رله‌مانی كوردستان به هۆی دروستبوونی گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان دوو په‌رله‌مانتاری پارتی و نه‌وه‌ی نوێ له سه‌ر پرسی خانه‌نشینی پله‌باڵاكان دانیشتنه‌كه گرژی تێكه‌وتووه و دواتر په‌رله‌مانتارانی چه‌ند فڕاكسیۆنێكی تریش تێكه‌ڵ به‌گرژیه‌كه بوون.
وتیشی، به هۆی ئه‌و گرژیه‌وه دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیراوه بەڵام، پاش ماوەیەك سەرلەنوێ دەست بە دانیشتنەكە كراوەتەوە.
دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه ماوه‌ی دوو رۆژه به‌رده‌وامه، تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه‌كان.