بەرشەلۆنە بڕیاری دورخستنەوەی ڤاڵڤێردی دەركرد

14/01/2020 وەرزش

نەوا
بە فەرمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرێبەستی ئیرنێستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەكەی هەڵوەشاندەوە، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو وەرزیش، كیكی سیتیێن-ی كردە راهێنەری تیمەكە.
لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا بەرشەلۆنە كۆتاییهێنانی گرێبەستەكەی ڤاڵڤێردی راگەیاند، سوپاسی كرد بەرامبەر بەو دەستكەوتانەی ناوبراو لەگەڵ یانەكەدا بەدەستیهێناون.
ڤاڵڤێردی لە هاوینی 2017 بووە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، چوار نازناوی بەدەستهێناوە، ئەوانیش، دوو جار خولی ئیسپانیا، یەك جار جامی شای ئیسپانیا، یەك جامی سوپەری ئیسپانیاشی بەدەستهێناوە، واتە تەنها لەناوخۆی ئیسپانیا نازناوی بۆ یانەكە بەدەستهێناوە.
ئیرنێستۆ ڤاڵڤێردی لە 163 یاریدا سەركردایەتیی بەرشەلۆنەی كردووە، لە 108 یاریدا براوە بووە، 35 یاری یەكسان بووە و تەنها 20 یاریی دۆڕاندووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group