نه‌وا
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، ئه‌مڕۆ (14-1-2020) هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ Windows 7 ده‌وه‌ستێنێت.
كۆمپانیاكه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، پاش 10 ساڵ له خزمه‌تكردن به ملیۆنان ئامێر، كه Windows 7یان له‌سه‌ر جێگیركراوه، له‌مڕۆوه پشتگریكردن و نوێبونه‌وه و چاككردنی كێشه‌ی ئاسایش بۆ سیسته‌مه‌كه ده‌وه‌ستێنێت، كه‌واته ئه‌گه‌ر له داهاتودا ویندۆزه‌كه‌ت توشی هه‌ر كێشه‌یه‌كی هونه‌ریی ببێت، مایكرۆسۆفت هیچ چاره‌سه‌رێك پێشكه‌ش ناكات.
به‌وپێیه به‌كارهێنه‌رانی Windows 7 پێویسته دوربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی سیستمه‌كه له دوای وه‌ستانی هه‌موو پشتگیریه‌ك بۆی، چونكه هاككه‌ران ئه‌و وه‌ستاندنه به هه‌ل وه‌رده‌گرن و ده‌كرێت ببێته ئامانجی سه‌ره‌كی هێرشه‌كانیان له‌داهاتودا و به‌وه‌ش له‌وانه‌یه تۆ ببیته قوربانیی ده‌ستی ئه‌و هاككه‌رانه.