نه‌وا
شه‌وی رابردوو به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی له به‌غدا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیی لێبكه‌وێته‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق بڵاویكرده‌وه هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی، له‌رێگه‌ی كاتیۆشاوه ئه‌نجامدراوه، به چه‌ند دانه‌یه‌ك سه‌ربازگه‌كه كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
لای خۆیه‌وه مایلس كاگینس وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هێرشه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام به "بچوك" وه‌سفیكرد و دوپاتیكرده‌وه، زیانی گیانیی نه‌بووه.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا هێرشێكی دیكه به موشه‌ك كرابووه سه‌ر به‌ربازگه‌ی تاجی، ئه‌ویش زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتبۆوه.
بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی له باكوری شاری به‌غدایه، جگه له هێزه عیراقییه‌كان زیاتر له 250 سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێیه، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی و كۆگای موشه‌كی و 53 جۆری جیاوازی ئامێری سه‌ربازیی لێیه.