جێگری سەرۆك وەزیرانی قەتەر سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات

15/01/2020

نەوا
ئەمڕۆ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدا دەكات، بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات.
محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی قەتەری بۆ بەغدا پشتڕاستكردەوە و رایگەیاندووە، لەو سەردانەدا گفتوگۆ لە بارەی هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە دەكرێت.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆببێتەوە.
پێش سەردانەكەی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان، وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی ئێرانی كردبوو و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆبۆوە، سەردانەكەشی لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی رابردوودا گرژییە سیاسی و سەربازییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ناوچەكە و بەتایبەت لە عیراق، لە هەڵكشاندا بوو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group