نه‌وا
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق داوای كرد وه‌زاره‌تی دارایی ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.
سابت محه‌مه‌د عه‌باسی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كرد و دوای كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نه‌وت و داهاته‌كانی تری فیدراڵی راده‌ستی به‌غدا ناكات، ره‌وانه‌كردنی پاره بۆ هه‌رێم رابگرێت.
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئه‌و داواكاریه پاڵپشته به ماده‌ی 27 ی یاسای كارگێڕی دارایی ژماره شه‌شی ساڵی 2019 و هۆشداریشی داوه له ده‌ره‌نجامه‌كانی سه‌رپێچی وه‌زیری دارایی یان هه‌ر به‌رپرسێكی تر له‌و یاسایه.
به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان تا ئێستا په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 نه‌كردووه و به پێی یاساش پێویسته حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵی رابردوو مانگانه یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌ی بودجه خه‌رج بكات.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به به‌غدا، حكومه‌تی عێراق پێویسته به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه بكات و پێویست بوو ئه‌و رێككه‌وتنه له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا جێگیر بكرایه.