نه‌وا-كاروان مه‌حمود
ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین له كورد بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و باس له‌وه كراوه له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئه‌و داواكارییه كراوه، قائمقامی قه‌زاكه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق له‌كار خراون و ئه‌وه‌ی هه‌یه من خانه‌نشین ده‌بم و له‌داهاتووش پۆسته‌كه ده‌درێته‌وه به كورد".
له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین ده‌نگۆی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی قائیمقامی قه‌زاكه له‌كورد ره‌تده‌كاته‌وه و بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "له ئێستادا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی له‌كارخراون و ناتوانن هیچ بڕیارێك بده‌ن، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه من خانه‌نشین ده‌بم به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تائێستا هیچ كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه دیاری نه‌كراوه ره‌نگه واده‌ی كاركردنم له پۆسته‌كه بۆ درێژ بكرێته‌وه تاوه‌كو سێ مانگی دیكه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی له داهاتوو بۆ پۆستی قائیمقامی خانه‌قین دیاری ده‌كرێت هه‌ر كورد ده‌بێت و پۆسته‌كه له كورد وه‌رناگیرێته‌وه.