2019..دووەم گەرمترین ساڵ لە مێژوودا

15/01/2020 جیهان

نەوا
رێكخراوی جیهانی بۆ كەشوهەوا ئاشكرایكرد، ساڵی رابردو دووەم گەرمترین ساڵ بوە لە مێژودا.
ماوەی 140 ساڵە پلەی گەرما دەپێورێت و تۆماردەكرێت، بەگوێرەی داتاكان، ساڵی رابردو دووەم ساڵ بوە لەماوەی ئەو 140 ساڵەدا، كە بەرزترین پلەی گەرما تۆماركرابێت و رێكخراوەكەش هۆشداری دەدات لەوەی گەرمبونی زەوی دەبێتەهۆی زیادبونی روداوەكانی وەك سوتانی دارستانەكانی ئوسترالیا لە ساڵی 2020 و ساڵانی داهاتودا.
بەگوێرەی بەدواداچونەكانی رێكخراوی ناوبراو، ساڵی رابردو رێژەی مامناوەندیی پلەی گەرمی 1.1 لە سەد لە ئاستی پێش شۆڕشی پیشەسازیی بەرزبۆتەوە.
پیتری تالاس ئەمینداری گشتی رێكخراوی جیهانی بۆ كەشوهەوا دەڵێت "ساڵی 2019 گەرمترین و وشكترین بوە لە ئوسترالیا، كارێكی كرد، ئەو ئاگرەی ماوەی پێشوی لێبكەوێتەوە، كە زۆر تێكشكێنەر بو بۆ مرۆڤ و كەلوپەل و ژیانی سروشتی و سیستمی ژینگەیی".
هەروەها دەڵێت "بەداخەوە پێشبینی دەكەین كەشێكی توندڕەو لە ساڵی 2020 و دەیەكانی داهاتودا ببینین".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group