نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، 95 كاتژمێر كاریان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای چاكسازیی كردوه و هه‌موو ماده‌كانی پرۆژه‌كه كۆنكرێتین و شیكردنه‌وه هه‌ڵناگرن.
له‌میانی به‌شدارییكردنی له گفتوگۆی پانۆرامای نه‌وادا، هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان وتی "95 كاتژمێر كارمان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای چاكسازیی كردوه، په‌یوه‌ندی به هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ 70%ی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
وتیشی "هه‌موو ئه‌و تێبینی و سه‌رنجانه‌ی هه‌بوون له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌ش كراون و ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی چوارچێوه‌یه‌كی یاساییمان دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌و تێبینیانه‌مان ئاماده‌كردووه بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه و ته‌نها په‌سند ده‌كرێن، چونكه هیچ كه‌س ناتوانێت گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه بكات، ته‌نها په‌سندكردن ده‌بێت".
له‌باره‌ی دۆخی ماده‌كانی یاساكه‌ش، هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌موو یاساكه هیچی شیكاری هه‌ڵناگرێت، هه‌موو مادده‌كانی كۆنكرێتیین و هیچ كه‌س ناتوانێت سكاڵا بكات، یان ئه‌نجومه‌نی شورا داوای رونكردنه‌وه بكات، كه ئه‌و بڕگه‌یه‌ی ماده یاساییه‌كه مانای چییه.