یەكەم حاڵەتی خۆكوشتن لەمساڵدا لە كەلار تۆماركرا

16/01/2020

نەوا
بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای كەلار گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا. 
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای كەلارەوە تەرمی گەنجێك  لەدایكبووی 1999 هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهیدهەژار لەكەلار كە بەهۆكاری  هەڵواسین گیانی لەدەستدابوو ، بەوتەی كەسوكاری ناوبراو هیچ كێشەو گرفتێكی نەبوە بەیانی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە ،   تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوری كراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆكاری خنكانی ناوبراو دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەساڵی نوێی 2020 ئەم حاڵەتە بەیەكەمین حاڵەتی خۆكوشتن دێت لەسنوری گەرمیان.
 


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group