حكومەتی هەرێم: شایستە داراییەكانی موچەخۆران پارێزراو دەبێت

16/01/2020

نەوا
حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختدەكاتەوە، كە شایستە داراییەكانی موچەخۆران پارێزراو دەبێت. راشیگەیاند، یاسای چاكسازیی لە پاش پەسەندكردنی لە ماوەی 60 رۆژدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەیانی ئەمڕۆ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجومەنەكە و وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا رونكردنەوەیان لەبارەی پرۆژەیاسای چاكسازیی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵەكان داو رایانگەیاند، شایستە داراییەكانی موچەخۆران دەستكاری ناكرێت. هەروەك چۆن دەستكاری موچەی شەهیدانیش ناكرێت و یاسای چاكسازیی وارسی شەهیدان ناگرێتەوە و موچەكەشیان هاوتای عیراق دەكرێت.
هەروەها نوێنەرانی حكومەتی هەرێم جەختیانكردەوە لەوەی پرۆسەی چاكسازیی بەردەوام دەبێت و حكومەت هەوڵیش دەدات موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای حكومەتی فیدراڵی بكەن.
وتیشیان "پرۆژەیاسای چاكسازیی كە رەنگە ئەمڕۆ پەرلەمان پەسندی بكات، پاش ئەوە یاساكە لە ماوەی 60 رۆژدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group