پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر مادەكانی پرۆژەیاسای چاكسازیی دەدات

16/01/2020

نەوا
دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازیی بەڕێوەدەچێت و مادە و پێشنیارەكان دەخرێنە دەنگدانەوە.
دانیشتنەكەی پەرلەمان لە پاش بەڕێوەچونی دووجار خوێندنەوەی پرۆژەیاساكەیە، كە لە رۆژانی رابردودا گفتوگۆیەكی زۆری لەنێو هۆڵی پەرلەماندا لەسەركرا و پاشانیش لیژنەی هاوبەش دوا داڕشتنەوەیان بۆ مادەكان كرد و ئەمڕۆ دەنگیان لەسەردەدرێت.
لە دانیشتنەكەدا مادەكانی پرۆژەیاسای چاكسازیی لە خانەنشینی موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی تر دەخوێنرێنەوە و لەگەڵ پێشنیارەكاندا دەخرێنە دەنگدانەوە و پەرلەمانتاران دەنگیان لەسەردەدەن و پاشانیش كۆی مادەكان كە پەسند كران، پرۆژەكە دەبێتە یاسا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group