پرۆژەیاسای چاكسازیی بە دەنگی 89 پەرلەمانتاری كوردستان پەسندكرا

16/01/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازیی كۆتایی هات و بە كۆی دەنگی 89 پەرلەمانتار، پرۆژەكە پەسندكرا.
لەگەڵ دەنگدان لەسەر مادە و پێشنیارەكانی پرۆژەیاساكە، ئەندامانی فراكسیۆنەكانی كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی و زۆرینەی نەوەی نوێ هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانیان بەجێهێشت و بایكۆتی دەنگدانیان كرد.
ئەم هەواڵە نوێدەكرێتەوە....

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group