سلێمانی.. له‌ ساڵی 2019 زیاتر له‌21 هه‌زار هاوبه‌شی نوێ كاره‌بایان وه‌رگرتوه‌

16/01/2020

نه‌وا
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرایكرد، كۆی گشتی هاوبه‌شانی كاره‌بای گه‌یشتووه‌ته‌ 606 هه‌زارو 983 هاوبه‌ش.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، ساڵی رابردوو 2019 له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی 21 هه‌زار و 484 هاوبه‌شی نوێی كاره‌با تۆماركراون و كاره‌بایان وه‌رگرتووه‌ به‌وه‌ش كۆی گشتی هاوبه‌شانی كاره‌بای گه‌یشتووه‌ته‌ 606 هه‌زارو 983 هاوبه‌ش.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش  له‌كاتێكدایه‌ تاكۆتایی ساڵی 2018 ژماره‌ى ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى كاره‌بایان وه‌رگرتووه‌  585 هه‌زار و 499 هاوبه‌ش بوون.
باس له‌وه‌شكراوه‌، به‌پێی داتاكان له‌و هاوبه‌شانه‌ی زیادیان كردووه‌ 183 هه‌زارو 23ى هاوبه‌شی ماڵانه‌و هه‌زار و 289ى هاوبه‌شی بازرگانیه‌و 135 هاوبه‌شیش پیشه‌سازی بووه‌، هه‌زار و 708 هاوبه‌شیش كشتوكاڵی بوون و  29 هاوبه‌شی دیكه‌ی حكومیش كاره‌بایان وه‌رگرتووه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group