نه‌وا
ئاسایشی زاخۆ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی رۆژی 16ی كانونی دووه‌می 2020 گه‌نجێك كه ده‌وترێت نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌یه، برایه‌ك و دایكی خۆی له قه‌زای زاخۆ كوشت.
له‌وباره‌یه‌وه ئاسایشی زاخۆ رایگه‌یاند، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه له بوونی رووداوێك، مه‌فره‌زه‌كانمان ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كردووه.
وتیشی: "له‌كاتی گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانمان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، تاوانباره‌كه ته‌قه‌ی له هێزه‌كانی ئێمه‌ش كردووه‌و بریندارمان هه‌بووه، به‌ڵام دوای برینداركردنی توانیومانه ده‌ستگیری بكه‌ین و هه‌روه‌ها توانیمان خۆشكێكیشی كه خۆی حه‌شاردابوو، له كوشتن رزگار بكه‌ین".
ئاسایشی زاخۆ باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌وگه‌نجه ده‌وترێت نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌یه‌و برایه‌ك و دایكی خۆی كوشتووه.