نه‌وا
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی په‌سندكردنی یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ی به هه‌نگاونانێكی مێژوویی به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێزتر ناوبردووه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
ده‌ستخۆشی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م بۆ په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی ئه‌مه هه‌نگاوێكی مێژووییه به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێزتر. ئه‌م پرۆژه‌یه به‌شێكی گرنگی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواست وداوای هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی. ئامانجیش رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجییه گشتییه‌كان و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌رییه بۆ فه‌رمانبه‌ران و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان .
دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ته‌مووزی ساڵی رابردو ، ئێمه ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كی باڵامان له حكومه‌ت پێكهێنا بۆ پێداچوونه‌وه و به‌هێزكردنی ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای چاكسازی.
هاوولاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌قی كۆتایی یاساكه دڵنیایی گرنگی تێدایه سه‌باره‌ت به مووچه وئیمتیازاته‌كانی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆران به جۆرێك كه كه‌سانی شایسته مافه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت .
چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و گشت كه‌رته‌كان ده‌گرێته‌وه. ئه‌م یاسایه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی روونی دیكه‌یه له سه‌ر پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سنووردانان بۆ گه‌نده‌ڵی و هه‌وڵدان بۆ بنبڕكردنی . هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكی گرنگیشه به‌ره‌و حكومه‌تێكی مۆدێرن و شه‌فاف و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به بێ جیاوازی كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م حكومه‌ته‌یه.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
16-1-2020