بەرپرسێكی یەكێتی: سكاڵا لەسەر ئاسایشی هەولێر تۆماردەكەین

17/01/2020

نەوا
لەسەر رووداوی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەكی هێزەكانی حەفتا لە ئاسایشی هەولێر كە دەوترێت خۆی خنكاندووە، یەكێتی گومانی هەیە و داوای رونكردنەوە دەكات و تەرمەكەش بۆ سەر لەنوێ توێكاری گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی.
دوای ئەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەكی هیچزەكانی 70 بە ناوی مەجید ئیبراهیم بڵاوكرایەوە، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاولاتیە لەسەر بازرگانی بە مادەی هۆشبەر دەستگیركراوە و دواتر لە زیندان خۆی خنكاندووە.
لەبەرامبەردا حاجی مەسیفی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەبەردەم پزیشكی دادوەری ھەولێر بەرۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندووە:"گومانیان لە ڕووداوەكە ھەیە كە ئەو پێشمەرگەیە لەزیندانی ئاسایشی ھەولێر خۆی خۆی خنكاندبێت! ئەو راپۆرتە پزیشكیەیان رەتكردووەتەوە و سكاڵای یاسایش تۆمار دەكەن".
هەروەها كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری یەكێتی باسی لەوەكردووە:"بەهەر پاساوێك بێت گیان لەدەستدانی ئەو پێشمەرگەیە لەناو دەزگای ئاسایش قابیلی قبوڵ نیە، بەهیچ شێوەیەك نابێت كەرەستەی خۆ خنكاندن لای گیراوبێت، ئەم پێشمەرگەیە بەبێ بڕیاری حاكم گیراوە، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوان پێش ڕووداوەكە ناكەون داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان وپەرلەمان دەكەن ڕوونكردنەوەی پێویست لەو بارەیەوە بدەن لیژنەی تایبەت پێكبێنن".
هەروەها بەرپرسانی یەكێتی دەڵێن، متمانەیان بە ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری هەولێر نییە و تەرمەكە لە سلێمانی'یش پزیشكی دادوەریی لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group