گەشەی ئابوری چین بۆ نزمترین ئاستی 30 ساڵی رابردوو دابەزی

17/01/2020 جیهان

نەوا
بەپێی ئامارێكی فەرمی، گەشەی ئابوری چین لە ساڵی 2019دا بۆ نزمترین ئاستی 30 ساڵی رابردوو دابەزیوە.
حكومەتی چین رایگەیاند، ساڵی رابردوو گەشەی ئابوری ولاتەكە لەسەدا شەش پۆینت یەك بووە، كە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.
هەرچەندە ئەو رێژەیە لە نێوان بەرزترین ئاستەكانی گەشەی ئابوری جیهاندایە، بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی رێژەی گەشەی ئابوری چین لە 30 ساڵی رابردوودا بە پاشەكشێ بۆ ئەو وڵاتە دادەنرێت.
پسپۆڕانی ئابوری پێیان وایە سزاكانی ئەمریكا و سەپاندنی گومركی زیاتر بەسەر كاڵاكانی چین رۆڵی لە دابەزینی گەشەی ئابوری ئەو وڵاتە هەبووە، بەم پێیەش واژۆكردنی یادداشتی لێكتێگەیشتنی بازرگای لە نێوان پەكین و واشنتۆن دەتوانێت بۆ ئەمساڵ ئاستی گەشەی ئابوری چین بەرزبكاتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group