شەوی رابردو چی لە زیقار رویدا؟

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
درەنگانێكی شەوی رابردو لەئەنجامی بەردەوامی توندوتیژی نێوان خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار و هێزە ئەمنیەكان خۆپیشاندەرێك كوژراو دەیانی تر بریندار بون، خێوەتگەی خۆپیشاندەرانیش لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە سوتێنران.
بەپێی زانیاریە رۆژنامەوانیەكان، لەتوندوتیژیەكانی شەوی رابردوی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار خۆپیشاندەرێك كوژراوەو دەیانی تر بریندار بوون.
رونیشكراوەتەوە، هەروەها هێزە ئەمنیەكان هێرشیان كردوەتە سەر مەیدانی خۆپیشاندەران و خێوەتگەكانیان سوتاندوە، ئەمڕۆ دووشەممەش خۆپیشاندەران بڕیاریانداوە بە بلۆك و چیمەنتۆ ژورەكانیان دروست بكەن لەبری خێوەتگە ئەوەش لەپێناو بەردەوامی خۆپیشاندانەكان.
بەپێی زانیاریەكان، لەشاری بەغداش خۆپیشاندەران پۆل پۆل بەرەو مەیدانەكانی خۆپیشاندان دەچن و تائێستا هیچ روداوێك روینەداوە جێی باس بێت، بەڵام شەوی رابردو چەندین كەس بریندار كراون كە زۆرینەیان بەهۆی غازی فرمێسكڕێژەوە بووە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group