سەرۆك وەزیرانی عێراق: پابەندین بە هێشتنەوەی چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، حكومەتەكەی پابەندە بە هێشتنەوەی چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا، و لە كەمتر لە 60 رۆژدا هەنگاوی باشیان ناوە بۆ داماڵینی چەكی گرووپە چەكدارەكان.
باسی لەوەشكرد، 30ـی ئەیلوول كە هاوكاتە لەگەڵ كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق، دەبێتە سەرەتای قۆناغێكی نوێ لەگەڵ ئەمریكا.
زەیدی وتوشیەتی، دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لە قۆناغی بەڕێوەبردنی قەیرانەكانەوە بگوێزینەوە بۆ خولقاندنی دەرفەت و لە دیدارەكەم لەگەڵ ترەمپیش گفتوگۆكانمان لەسەر وەبەرهێنان چڕ دەكەینەوە.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتی كۆمپانیا ئەمریكییەكانیش دەكات بۆ وەبەرهێنان لە كەرتە جیاوازەكانی عێراقدا و دووپاتی كردەوە كە عێراق خۆی لە ململانێ هەرێمییەكان بەدوور دەگرێت.