نه‌وا
زانایانى ئاژانسى ناسا هۆشداریى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى 30 ساڵى داهاتوو هه‌ساره‌ى زه‌وى روبه‌ڕوى كه‌شوهه‌وایه‌كى زۆر سارد‌و به‌فراوى و كه‌مى خۆراك ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى خۆر ده‌چێته حاڵه‌تى متبونه‌وه و چالاكییه‌كانى كه‌مده‌بێته‌وه.
زانایانى ناسا له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، له‌ماوه‌ى 30 ساڵى داهاتودا خۆر كه‌مترین چالاكى ده‌بێت و پله‌كانى گه‌رما له‌سه‌رتاسه‌رى زه‌ویدا داده‌به‌زێت و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه بڕى خۆراك له‌سه‌ر زه‌ویدا كه‌مده‌كات، ئه‌و ماوه‌یه خۆر ئارام ده‌بێت، پله‌ى گه‌رماى زه‌وى یه‌ك پله داده‌به‌زێت له‌وانه‌یه وا ده‌ربكه‌وێت یه‌ك پله زۆر نه‌بێت، به‌ڵام بۆ پله‌ى گه‌رماى مامناوه‌ندى جیهانى زۆره.
لاى خۆیشیه‌وه ڤاله‌نتینا زاركۆڤا شاره‌زا له زانكۆى نۆرسه‌مبریای به‌ریتانی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌و ماوه‌یه‌دا چالاكییه‌كانى خۆر كه‌مده‌كات و ده‌چێته حاڵه‌تى متبونه‌وه و بڕى كه‌متر تیشك و وزه به‌ره‌و زه‌وى ده‌رده‌كات.
به‌پێى راپۆرته‌كه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له خولى ژیانى ئاسایى خۆر و هه‌موو 11 ساڵ جارێك روده‌دات، به‌ڵام له ساڵى 2020دا كه‌مترین چالاكى ده‌بێت و ده‌گاته نزمترین ئاستى چالاكى له‌ماوه‌ى 200 ساڵى رابردودا.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌م متبونه هه‌موو 400 ساڵ جارێك روده‌دات و زۆرینه‌ى ئاسه‌واره‌كانى زیانیان نییه، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌سته‌ڵه‌ك و شێ زۆر ده‌بێت و له‌ساڵى 2053یشدا جارێكى تر خۆر هێزى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌شى له‌ماوه‌ى دواییدا كه‌نه‌دا و ئایسله‌نداى گرته‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن، كه خه‌ڵوه‌تى خۆر ده‌ستیپێكردوه.