هەژماری فەیسبوك و ئەپلیكەیشنی ماسنجەر لە تویتەر هاككران

08/02/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
كۆمپانیای تویتەر ئاشكرایكرد، هەردوو هەژماری فەرمی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و ئەپلیكەیشنی ماسنجەری سەربە هەمان كۆمپانیا لە تویتەردا هاككراون و لەئێستادا كار بۆ گەڕانەوەیان دەكەن.
تویتەر لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، هەژمارەكانی فەیسبوك و ماسنجەر هاككراون و دوای ئەوەی بە بابەتەكەیان زانیوە دەستبەجێ هەژمارەكانیان داخستوە.
رونیشكراوەتەوە، لەئێستادا لەگەڵ كۆمپانیای فەیسبوك كاردەكەن بۆ گەڕانەوەی ئەكاونتەكانیان.
پێشتریش ئەكاونتی جاك دوروسی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تویتەر هاككرا و ئەو كەسەی هاكی كردبو چەند تویتێكی كردبو، كە هەندێكیان رەگەزپەرستانە بون و وشەی ناشرین و نەشیاو بەكارهێنرابون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group