نه‌وا
به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو گه‌یشته شاری به‌غدا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شانده‌كه له‌لایه‌ن فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا پێشوازی لێكراوه و بڕیاره زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه و دیدار له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران و دۆخی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامبدات.
دوێنێش فارس عیسا له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و بازرگانی عیراق كۆده‌بنه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوولادا بكرێت".
وتیشی "له رۆژانی رابردودا بۆ كێشه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی كشتوكاڵ و بازرگانی كۆبومه‌وه و بڕیاره لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌رێم و عیراقه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكبهێنرێت".