نه‌وا
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له چه‌مچه‌ماڵ كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه تۆمه‌تباره به دزینی ئۆتۆمبێل و ساخته كردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باسی له‌وه‌كردووه: هێزه‌كانیان كه‌سێكیان به‌ناوی (س. ر. غ) ده‌ستگیركرد كه دوو ئۆتۆمبێلی له‌جۆری (كیا و پیكاب ده‌بڵ)ی له‌شاری كه‌ركوك دزیوه و چه‌نده‌ها تابلۆی ساخته‌ی دروستكردوه بۆیان ویستویه‌تی له‌بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ساغی بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: ئه‌و تۆمه‌تباره دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه و به‌ئه‌سڵ خه‌ڵكی كه‌ركوكه، له‌ئێستادا به‌پێیی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و پاش ته‌واو بونی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ره‌وانه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی.