نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورد یادی 50 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه و سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ش ده‌ڵێت "ده‌یان گرفتی ئیداری و داراییمان هه‌یه".
ئه‌مڕۆ 10-2-2020 یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورده و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم و یه‌كێتیی نوسه‌ران به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كى به‌رچاوی نوسه‌ران و رۆشنبیرانی كوردستان مه‌راسیمێكیان سازكرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كاكه‌مه‌م بۆتانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورد وتی "یه‌كێتیی نوسه‌ران له‌هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌مواردا دامه‌زرا، شۆڕشی چه‌كداریی كورد ته‌نها به خه‌باتی چه‌كداری راده‌گه‌یشت، به‌ڵام ئه‌و یه‌كێتییه توانی بۆشایی رۆشنبیریی له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و پێویستی ئه‌وكاته پڕبكاته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد، رێكخراوه‌كه زۆر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی دیوه و دوای ئه‌و خه‌رمانه ده‌ستكه‌وت و قوربانیدانه ده‌یان گرفتیان هه‌یه هه‌ر له كرێی باره‌گاكانی یه‌كێتی نوسه‌ران و كرێی كاره‌با و نه‌بونی ده‌ستگیرۆییه‌وه بۆ چاپنه‌كردنی كتێب.
لاى خۆیشیه‌وه حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم باسی له چه‌رده‌یه‌ك له مێژوی یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورد كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی یه‌كێتییه‌كه هه‌یبوه.
باسى له‌وه‌شكرد، یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورد له شاخ و له شاریشدا رۆڵی به‌رچاوی بینی له هۆشیاری و رۆشنگه‌ری و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش بێ به‌ش نه‌بوه له گرفته‌كانی كورد‌و ده‌یان قوربانیدانی هه‌بوه، هه‌روه‌ك به‌هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا تێپه‌ڕیوه و بۆ كه‌موكوڕیی و ئێستای دۆخی یه‌كێتییه‌كه‌ش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه.
ساڵی 1969 ژماره‌یه‌ك له نوسه‌رانی كورد له به‌غدا داوای مۆڵه‌تی رێكخراوێك ده‌كه‌ن بۆ نوسه‌ران و له 10-2-1970 وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌وكاته‌ی عیراق مۆڵه‌ته‌كه ده‌دات و ئه‌و رۆژه به رۆژی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه له قه‌ڵه‌مدراوه، تائێستاش رێكخراوه‌كه هه‌شت كۆنگره‌ی به‌ستوه و لقی له هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانى هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركوك هه‌یه و زیاتر له هه‌زار ئه‌ندامیشی له‌خۆگرتوه.