نه‌وا
نه‌وید موحه‌مه‌دزاده ئه‌كته‌ری كوردی به‌ناوبانگی خه‌ڵكی ئیلام، له38یه‌مین فێستیڤاڵی نیوده‌وڵه‌تی شانۆی فه‌جر، بۆ رۆڵگێڕان له شانۆی " بیانی له خانوو" یه‌كه‌م خه‌ڵاتی بواری شانۆی وه‌رگرت و وتی "من كوڕی شانۆم".
ئاژانسی میهر-ی ئێرانی له زاری نه‌وید موحه‌مه‌دزاده بڵاویكرده‌وه، نزیكه‌ی 30 خه‌ڵاتی سینه‌مایی هه‌یه و وتویه‌تی "من منداڵی شانۆم، پاش 17 ساڵ كاركردن له بواری سینه‌ما، یه‌كه‌م خه‌ڵاتی بواری شانۆم له فێستیڤاڵی فه‌جر وه‌رگرت و ئه‌وه‌ش گرنگترین خه‌ڵاته كه وه‌رمگرتوه، ته‌نانه‌ت له خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی ڤێنیزیش به‌لامه‌وه گرنگتره".
ئه‌و ئه‌كته‌ره كورده به‌ناوبانگه‌ی ئێران وتوشیه‌تی "زۆر شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی خه‌ڵات له لیژنه‌ی داوه‌ران وه‌رده‌گرم و بۆ من زۆر بیره‌وه‌ری دروستكردوه".