نه‌وا
نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن به‌رهه‌م ساڵح بڕیاری لێبوردنی بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌رزشی ده‌ركردبێت.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، هه‌واڵی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ره‌تكرده‌وه كه باسیان له‌ده‌ركردنی بڕیاری لێبوردنی سه‌رۆكایه‌تی كردوه بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌رزشی.
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه، " ئه‌و هه‌واڵانه دورن له‌راستییه‌وه و پێویسته راگه‌یاندنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفێشناڵانه و دور له‌شێواندنی راستییه‌كان هه‌واڵه‌كانیان بگوازنه‌وه."