پارێزگایەكی تری هەرێم پشووی راگەیاند

12/02/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، دوای راوێژكردن بە پارێزگارو ئیدارەی راپەڕین بڕیاریاندا رۆژی پێنجشەممە بكەنە پشووی فەرمی لەناوەندەكانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان.
لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیدا هاتووە: "پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی كە پێمان دراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە و دوای راوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئیدارەی راپەڕین لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، بڕیارماندا سبەینێ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2020، لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان پشوو بێت".
پێشتریش بە هەمان هۆكار بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی دهۆك پشووی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی پارێزگاكە راگەیاندبوو.
لە لایەكی ترەوە راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، رۆژی پێنج شەممە 13 ی شوبات دەوام لە دام ودەزگا فەرمییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاسایی دەبێت.
راشیگەیاندووە، لە ئەگەری درووست بوونی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان لە ناوچە شاخاوییە ساردەكان، سەرۆكی یەكەی كارگێڕی سەر پشك دەكەین لە بڕیار دان لە سەر دەوامی فەرمانبەران.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group