نه‌وا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و به موشه‌ك له جۆری كاتیۆشا هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له كه‌ركوك، كه سه‌ربازانی ئه‌مریكای تیادایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌ركوك رایگه‌یاندووه، شه‌وی هه‌ینی له‌رێگه‌ی لایه‌نێكی نه‌ناسراوه‌وه، موشه‌كێك له جۆری كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن" كراوه كه سه‌ربازانی ئه‌مریكای تیادایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئاسمانی شاری كه‌ركوك سوڕاونه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانیه‌كانی ئه‌و موشه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن یه‌كێكه له بنكه سه‌ربازییه گه‌وره‌كان له كه‌ركوك، له كاتی هێرشه‌كانی داعشدا بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری و كشانه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان ئه‌و بنكه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌كارده‌هێنرا، له 27ی مانگی 12ی ساڵی رابردوش هه‌شت گوللــــه هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن كرا‌و به‌هۆیه‌وه به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی گیانی له ده‌ستداو ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون.