روانگەی سوری: لە دوو رووبەڕوبونەوەدا لەگەڵ هەسەدە 16 چەكداری سەر بە توركیا كوژران

14/02/2020 جیهان

نەوا
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات توانیویانە لە چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا لە باكوری خۆرهەلاتی  16 چەكداری نزیك لە توركیا بكوژن. 
بەپێی راگەیەنراوێكی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە ڕەقە و دەوروبەری حەوت چەكداری نزیك لە توركیایان كوشتووە. 
هاوكات هەر شەوی پێنج شەممە لە تەلتەمر و دەوروبەری هێزەكانی سوریای دیموكرات و چەكدارانی سەر بە توركیا ڕووبەڕووبوونەتەوەو لە ئەنجامدا نۆ چەكداری سەر بە توركیا كوژراون و هێرشەكە تێكشكێنراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group