نەوا-
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، دوای بڕیارەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری بەغدا سەردانیان كردوەو داوای رونكردنەوەی زیاتریان كردوە، لە وەڵامدا زەیدی پێیڕاگەیاندون كە نیازی بەكارهێنانی هێزی نییەو داوای جێبەجێكردنی دەستورو یاسای كردوە هیچ كارێكی نایاسایی و نادەستوری تیادا نییە بۆیە سورە لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكانی.
زەیدی وتوشیەتی: نەك تەنها لەشارەكانی تر لە هەرێمی كوردستانیش پێویستە دەروازە سنورییەكان لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە بەڕێوەببرێن.
لەبارەی رێككەوتنەكانی پێشو سەرۆك وەزیرانی عیراق وتویەتی: ئەم داواكاریانەی ئێستا بەپێی یاسایەو سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی ئاگاداری بڕیارەكانەو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێش لەسەر ئەم رێكارانە گفتوگۆیانكردوە.