نه‌وا-لاڤه كورده
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 12-2-2020، له قه‌زای سۆران رێوڕه‌سمی ده‌رچونی زیاتر له هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی لیوایه‌كی هێزه‌كانی 80 پێكهاتبوو له كچان و كوڕان به‌ڕێوه‌چو، كه تێیدا چه‌ند جۆرێكی ئاژه‌ڵ له‌لایه‌ن ده‌رچوانه‌وه به زیندویی گۆشته‌كه‌یان خورا، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له‌وباره‌یه‌وه ملكۆ بازیانی سكرتێری پارتی سه‌وزی كوردستان بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "هێزه‌كانی 80 و هه‌ر هێزێكی تر جێگای شانازین بۆ وڵات و نیشتمان، به‌ڵام ئه‌و كاره به‌ڕاستی زۆرجار بۆ لاساییكردنه‌وه‌ی كۆماندۆی ئه‌مریكییه، جێگه‌ی داخه هێزی پێشمه‌رگه به‌و شێوه نابه‌رپرسانه‌یه به‌رانبه‌ر ئه‌و سروشته جوان و ئه‌و ئاژه‌ڵانه به به‌رچاوی هه‌موو مرۆڤه‌وه ده‌جوڵێته‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، كه ئه‌و دیارده‌یه له وڵاتی ئێمه‌دا بونی نییه و له‌ناوچونی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یه، هه‌روه‌ك هێزوبازوی مرۆڤ له به‌ره‌نگاریدایه نه‌ك نمایش و خۆنواندن به‌و ئاژه‌ڵه بێده‌سه‌ڵاتانه‌وه.
ملكۆ بازیانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ك پارتی سه‌وزی كوردستان نیگه‌رانی خۆیان به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌ننه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه رانه‌گرن، هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت.