نه‌وا-لاڤه كورده
ماوه‌یه‌كه پارێزگای كه‌ركوك به‌دۆخێكی سیاسی نائارام و پڕ كێشه تێده‌په‌ڕێت ئه‌وه‌ش وایكردوه رێژه‌ی پێشێلكاریه‌كان به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نوسان له‌به‌رزبونه‌وه‌دابێت و وه‌ك سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانیش ده‌ڵێت گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار. لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكاش داوا له به‌ڕێوه‌به‌ره كورده‌كانی پارێزگاكه ده‌كات به پێدانی زانیاری هاوكاری میدیاكارانی كورد بكه‌ن.
د.نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه ده‌زگا كوردیه‌كان یان رۆژنامه‌نوسانی كورد روبه‌ڕوی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه، كۆمه‌ڵێك هۆكاری وه‌ك یاسایی و ململانێی سیاسی و حزبی و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌یه واده‌كات رێگرییان لێبكرێت بۆ كاركردن".
هه‌روه‌ها وتیشی "له شه‌قام و ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیش زانیاریان پێ‌نادرێت، رۆژنامه‌نوسانیش بۆ گه‌یشتن به زانیاریه‌كان روبه‌ڕوی پێشێلكاری له شێوه‌ی لێدان و شكاندنی ئامێر و كه‌لوپه‌ل ده‌بنه‌وه، سه‌رچاوه‌كان له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسانی كورد به ته‌واوی داخراوه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سكرتێری لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ده‌ڵێت "بۆ پێدانی زانیاری و هه‌واڵ به رۆژنامه‌نووسه كورده‌كان ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ستپێكردوه و سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ره كورده‌كان ده‌كه‌ین".
مه‌هدی زریان سكرتێری لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان له به‌رنامه‌كه‌دا وتیشی "سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ره كورده‌كان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه خۆیان تێبگه‌ن و ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ میدیاكارانی كورد نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له سه‌روتر شتێك هه‌یه و ده‌یانه‌وێت میدیای كوردی له پارێزگای كه‌ركوكدا بونی نه‌بێت".