نه‌وا
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی سوره له‌سه‌ر دانانی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ بۆ كابینه وزارییه‌كه‌ی و ئه‌مه‌ش جۆرێك له چه‌قبه‌ستویی له گفتوگۆكاندا دروستكردووه.
له لێدوانێكیدا بۆ میدیای فه‌رمیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یوسف محه‌مه‌د ئاشكرایكردووه، هه‌ندێك لایه‌نی عیراقی، به‌تایبه‌ت سوننه‌كان و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ پێشكه‌ش بكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی، له به‌رامبه‌ردا عه‌للاوی پێداگره له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ، بۆیه جۆرێك له چه‌قبه‌ستویی له گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت دروستبووه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان راشیگه‌یاندووه، عه‌للاوی ئاماده‌یه تایبه‌تمه‌ندێتیی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت به‌وه‌ی كورد خۆی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ بن.
ئاشكراشیكرد، كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له وه‌زیره‌كانی ئێستا له‌ىشوێنی خۆیان به‌رده‌وام بن، به‌تایبه‌ت فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی، كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه.