نه‌وا
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى سه‌ركردایه‌تیى هێزه چه‌كداره‌كانى عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ نیه‌تێك هه‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كانى عیراق.
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عیراقیه‌ى وتوه، خۆپیشاندان مافێكه كه ده‌ستورى وڵات دابینى كردوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت گوایه نیازێك هه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كان دواى ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى دوره له‌راستیه‌وه و هیچ نیه‌تێكى له‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه نییه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، له چه‌ند ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، گوایه نیه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى به‌كارهێنانی هێزه‌وه كۆتایى به خۆپیشاندانه‌كانى عێراق بهێنرێت و مه‌یدانه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان كۆنترۆڵ بكرێن.