نه‌وا
دوابه‌دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن دانیشتووانی (درێم ستی) له هه‌ولێر، به‌وه‌ی كه كه‌سێك له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان دزی له ماڵان ده‌كات، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كرد و توانی به ماوه‌یه‌كی كه‌م بكه‌ری سه‌ره‌كیی تاوانه‌كه ده‌ستگیربكات.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید دلێر نه‌جاڕ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند روداوێكی دزیكردن له (درێم ستی) رویاندا، پۆلیس تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌ستگیركردنی بكه‌ری سه‌ره‌كیی تاوانه‌كه پێكهێنا، كه به پشتبه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌كان و كامێرای چاودێری، توانرا كه‌سی تۆمه‌تبار ته‌مه‌ن (34 ساڵ) بناسرێت و به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستگیربكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، تۆمه‌تبار پیشه‌ی سیكوریتی بوه و ئه‌ركی پاسه‌وانیكردنی شوێنێكی پێ سپێردرابو.
رونیشیكرده‌وه، له ماڵی تۆمه‌تباره‌كه‌دا، هه‌موو ئه‌و پێداویستی و جلوبه‌رگانه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا، كه تاوانه‌كانی پێ ئه‌نجامدابو.
هه‌روه‌ها عه‌مید دلێر نه‌جاڕ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، تۆمه‌تباره‌كه له ساڵی 2015 له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركرابو، به‌ڵام به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوه و ئازاد كرابو، ئێستاش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه دووباره ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه.
وتیشی "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێكخراوه و به‌پێی ماده‌ی (444) له یاسای سزادانی عیراقی تۆمه‌تباره‌كه به‌ند كراوه".