وتەبێژی حكومەتی هەرێم: سورین لەسەر وەرگرتنەوەی قەرزی سەر كۆمپانیا و بازرگانان

20/02/2020

نەوا
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم سوربوونی حكومەتی لەسەر وەرگرتنەوەی قەرزی سەر كۆمپانیا و بازرگانان دوپاتكردەوە و رایگەیاند، كەسێك كە خۆی بە بازرگان دەزانێت و حزبێكی دامەزراندووە، دەیەوێت خۆی لە دانەوەی قەرزەكان بدزێتەوە.
جوتیار عادل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دوپاتیكردەوە، حكومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، یەكێك لە بڕگەكانیشی وەرگرتنەوەی قەرزەكانە لە بازرگانان و كۆمپانیاكان و حكومەت سورە لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە.
وتەبێژی حكومەت وتیشی "كەسێك، كە خۆی بە بازرگان دەزانێت و حزبێكی دامەزراندووە، بۆ خۆدزینەوە لە دانەوەی قەرز، دەیەوێت خۆڵ بكاتە چاوی خەڵك و رایگشتی بەلاڕێدا ببات، ئەو كەسە 70 ملیار دینار قەرزداری خەڵكەوە و حكومەت داوی كردووەتەوە، هەروەها ئەو كەسە تۆمەتبارە بە زەوتكردنی موڵك و ماڵی دەوڵەت و دەیەوێت ناوچەیەكی سەوزایی شاری سلێمانی بكات بە ڤیلا و بیفرۆشێتەوە، بەڵام بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە وەرگرتنەوەی قەرزەكان چاوپۆشی لە كەس ناكرێت".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group