نه‌وا
هۆشیار زێباری ده‌ڵێت، گفتوگۆی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وامه، به زه‌حمه‌تیشی ده‌زانێت رۆژی دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بكرێت بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی شاندی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان، له لێدوانێكیدا بۆ میدیا عیراقییه‌كان رایگه‌یاندووه، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه به دووری ده‌زانێت رۆژی دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌للاوی بكرێت.
هۆشیار زێباری دوپاتیكردۆته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا لایه‌نه شیعیه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه، كه نایانه‌وێت حكومه‌تێك پێكبهێنن هه‌مووانی تێدا نه‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ناو سیاسییه‌كاندا له به‌غدا باسی سیناریۆی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سه‌رۆك كۆمار كراوه، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ده‌یه‌وێت له‌و سیناریۆیه خۆی به‌دووربگرێت، كه سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی راده‌ستبكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌ركی حكومه‌تی داهاتوو، هۆشیار زێباری ده‌ڵێت، هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت و ئه‌ركی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی ئاماده‌كاری بێت بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.