نه‌وا
قائیمقامی قه‌زای سۆران جه‌ختده‌كاته‌وه، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیی هاووڵاتیان، ئه‌وانه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت پشكنینی ته‌ندروستیان بۆ بكرێت و ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی له ئێران گه‌ڕابونه‌وه له دوو هۆتێلی شاری سۆران نیشته‌جێكراون.
كرمانج عیزه‌ت قائیمقامی قه‌زای سۆران له‌و ئاگاداریه‌دا بۆ خه‌ڵكی سۆران ده‌ڵێت "هه‌موومان ده‌زانین ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له هه‌موو جیهان ده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستیكردوه به‌رێكاری خۆپاراستنی كوردستان به تایبه‌ت، كه ئێرانی هاوسێمان توش بوه و خه‌ڵكێكی زۆری ئێمه‌ش به كاری جۆراوجۆر سه‌فه‌ری ئێرانیان كردوه".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردوه‌ته‌وه " دوای ئه‌وه‌ی رێكاری هاتن و چوون له مه‌رزه‌كان بۆ ئێران وه‌ستێنرا ، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانیشمان ده‌بێت هه‌ر كه‌س بگه‌ڕێته‌وه كوردستان به پشكنینی سه‌لامه‌تی دا بڕوات، بۆ دڵنیابون له هه‌ڵنه‌گرتنی ڤایرۆسه‌كه، كه ئه‌وه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كه یه‌كه‌ی هاووڵاتیانی كوردستانه".
له لایه‌كی دیكه‌وه راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران رونیكردوه‌ته‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دان هاووڵاتی به ده‌روازه‌ی سنووریی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران، له دوو هۆتێلی شاری سۆران نیشته‌جێكراون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوو تیمی پسپۆڕی پزیشكی، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی پێكهێنراون، پشكنین بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كراوه، كه له‌و وڵاته‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، خۆشبه‌ختانه له پشكنینه‌كاندا هیچ حاڵه‌تێكی گوماناوی تۆمارنه‌كراوه‌و پێویست به‌هیچ دڵه‌ڕاوكێیه‌ك ناكات.