"بەبێ رێككەوتن ناتوانرێت پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق یەكلایی بكرێتەوە"

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فەرهاد ئەتروشی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەو دۆخەی ئێستا لە ناوچەكە هەیە بۆ عیراق مەترسیدارەو زیانی گەورەش بەر هەرێمی كوردستان كەوتوە، بۆیە وا دەخوازێت هەردوو پۆستی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عیراق یەكلایی بكرێنەوەو هەڵبژێردرێن، بەڵام لەناو شیعە ناكۆكی قوڵ هەیە لەناو سوننەش ناكۆكی هەیە بۆیە فراكسیۆنە كوردییەكانیش بەبێ رێككەوتن ناتوانن پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكەنەوە.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بۆ سایتی فەرمی پارتی راشیگەیاندوە، تائێستا كورد لەسەر یەك كاندید بۆ ئەو پۆستە نەگەیشتوەتە رێككەوتن بەڵام گفتوگۆ لەنێوان پارتی و یەكێتی بەردەوامە بۆئەوەی ئەو پرسە یەكلایی بكرێتەوە، ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستانیش كاریگەری هەیە لەسەر دانوستانەكان و پێویستە كورد بڕیاری خۆی لەسەر دیاریكردنی سەرۆك كۆمار بدات، شیعەكانیش بەهەمان شێوە چونكە ئەوانیش ناكۆكی قوڵیان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group