زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی لە دهۆك دابەشكرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەچوارچێوەی بەردەوامی پرۆسەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و پێشمەرگە، بەئامادەبونی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك قۆناغی پێنجەمی دابەشكردنی 2128 پارچەزەویی لە سنوری ناحیەی فەیدیێ لەسنروی پارێزگای دهۆك بە شێوەی تیروپشك دابەشكرا.
پارێزگاری دهۆك لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی: پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوام دەبێت و لە قۆناغەكانی رابردودا 4018 پارچەزەوی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكان دابەشكراون. 
ئاماژەی بەوەشكرد، 3075 پارچەزەویی دیكە لە سنوری قەزاو ناحیەكان ئامادەكراون لەگەڵ گرتنەبەری رێكار بۆ ئامادەكاریی و دابەشكردنی 13 هەزار زەویی دیكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group