نەوا-
كاجا كاڵاس بەرپرسی كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا وەڵامی قسەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای دایەوەو رایگەیاند، رەخنەكانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناتۆ رەنگە بەشێك بێت لە پلانێكی مەبەستدار بۆ لاوازكردنی ناتۆ، چونكە لە مێژە پلانی بۆ داناوە.
وتیشی: ئایا رەخنەكانی ترەمپ ڕاستەقینەن كە دەتوانن چارەسەر بكرێن یاخود تەنها بیانون، لە هەردو بارەكەدا ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی بەهێزتر نابن، ناتۆ هیچ داوایەكی ئاڕاستە نەكراوە بەمەبەستی هاوكارییكردن تۆمەتباركردنیشی بەوەی كە دەستی یارمەتی درێژناكات بێ پاساوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رەخنەی لە هاوپەیمانی ناتۆ گرت كە هیچ یارمەتییەكی راستەقینەی پێشكەش بەئەمریكا نەكردوە لە شەڕی ئێران و هەڕەشەی كشانەوەی لێكردون.