لە ترسی كۆرۆنا سەردانیكردنی نەخۆش لە سنوری قەزای چەمچەماڵ قەدەغەكرا

22/02/2020

نەوا
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، سەردانی هاووڵاتیان بۆ لای نەخۆش لەنەخۆشخانەكانی قەزاكەدا قەدەغەكرا.
بەهۆی نزیكبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری قەزاكە دەكاتەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لەپێناو سەلامەتی و تەندروستییەكی باش بۆ هەموو لایەك سەردانیكردن بۆ لای نەخۆش بۆ نەخۆشخانەكانی چەمچەماڵ بۆ ماوەیەكی كاتی بەهەموو شێوەیەك قەدەغەكراوە.
 داوا لەهاووڵاتیانیش دەكرێت لەبەر سەلامەتی خۆیان و نەخۆشەكان هاوكاریان بن و پابەندی بڕیارەكە بن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group