نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی چۆنیه‌تی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه له وڵاتانی دراوسێ بڵاوبۆته‌وه، كۆبونه‌وه‌ی فراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و پارێزگاره‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیره‌كانی هه‌رێم و پارێزگاره‌كان كۆبۆونه‌وه كرا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌فتانه‌ش كۆبونه‌وه ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وتی: كۆبونه‌وه‌كه به‌شێوه‌ی فراوان بوه، ناوخۆ و خاڵه سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان به‌شداربون، چونكه ڤایرۆسه‌كه له ئێران بڵاوبوه‌ته‌وه‌و ئێستا له‌گه‌ل عیراق و دامه‌زراوه‌كانی دیكه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین و شه‌وی هه‌ینی چه‌ندان رێنماییمان ده‌ركردوه‌و گشتاندنی بۆ كراوه، هاوڵاتیانی هه‌رێم دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانش له‌گه‌ڵمان به‌شدارن له چالاكییه‌كان.
وتیشى: له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌موو سنوره نافه‌رمیه‌كان داده‌خرێن و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و هاوڵاتیانه‌یشی له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان له حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان و باشماخه‌وه ماوه‌ی 14 رۆژ ده‌خرێنه ژێر چاودێری ئه‌وه رێكاری ته‌ندروستییه، به‌گشتی بارودۆخه‌كه ئاساییه‌و هیچ مه‌ترسییه‌ك تا ئێستا نییه، داواش له میدیاكان ده‌كات به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن.
له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی ماسكی خۆپارێزی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وتی: ئێمه هه‌موو رێكاره‌كانمان گرتۆته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ قۆرغ نه‌كرێت و ناهێڵین هیچ كه‌لوپه‌لێكی پزیشكی بچێته ده‌ره‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی وتی: نه‌خۆشخانه‌كان ئاماده‌ن و شوێنی جیاكراوه هه‌یه، له‌كاتێكدا تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كراوه، ئه‌گه‌ر بونی هه‌بێ و قه‌باره‌كه‌ی زیاتر بێت ئه‌وه شوێنی فراوانتر دیاری ده‌كه‌ین، ئێستا مه‌ترسى ته‌نها له گه‌شتیاران هه‌یه كه گه‌شتیار له‌وێ توش بێت و بگه‌ڕێته‌وه، له رێنماییه سه‌ره‌كییه‌كانیش هه‌موو ده‌زگاكانی ته‌ندروستی رێنماییان پێدراوه‌و خۆپارێزییه‌و لیژنه‌ی باڵا و هه‌ماهه‌نگی بونی هه‌یه، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شدارن له هه‌ڵمه‌ته جیاوازه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم باسى له‌وه‌كرد: هه‌موو رێكاره‌كانمان بۆ خۆپاراستنه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به پاكی بمێنێته‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و فه‌رانه‌ی بۆمان هاتوه بۆ دابینكردنی بودجه‌ی كراوه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێ ده‌یكه‌ین.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی باڵای دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و پارێزگاره‌كان چه‌ندین ته‌وه‌ر گفتوگۆیان له‌سه‌ركراوه.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتیشی "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ند بووه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆن دروست بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌چینه‌وه له هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها روونیشی كرده‌وه، تائێستا هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه بۆ وه‌رگرتنی توشبوان دابین نه‌كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك نه‌خۆشخانه ته‌رخان كراوه.