له ئیتاڵیا چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی هه‌ندێك ناوچه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار راده‌گیرێن
23/02/2020 وەرزش
نه‌وا
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئیتاڵیا، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ دورخستنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان و پاراستنی هه‌موولایه‌ك له‌و مه‌ترسییه، بڕیاری دواخستنی هه‌موو چالاكی و روداوه وه‌رزشییه‌كانیان له هه‌رێمی لۆمباردیا و ڤینیتۆ ده‌ركرد.
جۆزیبی كۆنتی سه‌رۆكی ئیتالیا بڕیاری دا له هه‌رێمی لۆمباردیا و ڤینیتۆ، كه ئێستا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بۆ كاتێكی نادیار دوابخه‌ن، ئه‌و یاریانه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌و وڵاته دواخراون سێ یارییان له سێریا ئه‌یه كه یاریی ئینته‌رمیلان له‌گه‌ڵ سامپدۆریا و هێلاس ڤیرۆنا له‌گه‌ڵ كالیاری، ئه‌تڵه‌نتا به‌رانبه‌ر ساسولۆ ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان تاوه‌كو ئێستا 79 حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) له ئیتاڵیا تۆماركراون، به‌ڵام ته‌نیا دوو كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه له كۆی 20 هه‌رێمی وڵاته‌كه، له 5 هه‌رێمدا حاڵه‌تی توشبون تۆماركراون، زۆرترین حاڵه‌تیش له هه‌رێمه‌كانی لۆمباردی و ڤینیتۆیه، كه 47 حاڵه‌تیان تێدا تۆماركراوه.